لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى بۆ مالپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى قهزای دهشتى ههولێر ، ڕایدهگهێنێت ، لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوو پۆلیسی قەزاری دەشتی هەولێر توانیویانە دەست بگرن بەسەر چەندین چەک و ئۆتۆمبێل.
لەم بارەیەوە بەرێوەبەری پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر بەڕێز (ڕائید/ سیروان کاکەمین) تایبەت بە پۆلیسی هەولێری ڕایگەیاند : لە ئێستادا مەفرەزەکانمان بە هەمیشەیی لە هەموو کوچە و کۆڵانێک و شەقامێکن توانیویانە لەم هەڵمەتەدا دەست بگرن بەسەر چەندین چەک و چەقۆ و دامربۆکس و ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ و جام ڕەش. هەروەها بەڕێزیان ڕایگەیاند کەوا دانیشتوانی قەزای دەشتی هەولێر دڵنیادەکەینەوە کە بەردەوام لە ئامادەباشی دادەبین بۆ پاراستنی سەر و ماڵ و گیانی هاوڵاتیان و بەردەوام دەبین لە کاروچالاکیەکانمان .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.