حاكم قادر حه‌مه جان ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ل به‌شێك له‌ئه‌ندامانى حزبه‌كه‌ى له‌سنوری پارێزگاى سلێمانى ، به‌ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى پۆلیس و هاتووچۆ ، ڕایگه‌یاندووه ، ئه‌و ڕووداوانه‌ى له‌چه‌ند ڕۆژى رابردوو له‌سنوره‌كه ئه‌نجامدراون ، كهحاڵهتهكان نایاسایین و ناكرێت له‌په‌ره‌سه‌ندن دابێ ، ئه‌و ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسیه‌ى یه‌كێـتی ڕایده‌گه‌ێنێـت ، دوای وەرگرتنی ڕای وەزارەتی ناوخۆ‌و ھیزەکانی (٧٠)و بەڕیەبەرایەتی ئاسایش له پاریزگاری سلیمانی , پیشنیارکرا بەھاوبەشی لەگەڵ سەرجەم دەزگاحکومی یە تایبەتەکان , ھەموو ئەو دیاردە دزی‌و وناشارستانیانە قەدەغەبکرێت کە ھۆکاری سەرەکی سەرھەڵدانی پشیوی ونائارامین وباری گوزەرانی ھاووڵاتیان دەخەنەمەترسی یەوە .
١/ قەدەغەکردنی دیاردەی چەکداری وھەڵگرتنی چەک بەشیوەی ھەڕەمەکی
٢/ قەدەغەکردنی دیاردەی ( جام تاریک ) ی ئوتۆمبیل
٣/ قەدەغەکردن ودەستبەسەراگرتنی ئوتومبیلە بیژمارەو بیسەرەتا نایاسایی یەکان
٤/قەدەغەکردنی ماتۆڕسکیلی نایاسایی
لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی بەپێی ڕێنماییەکان و بۆ پاراستنی سەرو ماڵی ھاووڵاتیان وسەروەری یاسا ئەو ئەرکە جێبەجێدەکەن .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.