به‌شی هاتووچۆی قه‌زای مه‌ركه‌زی دهۆك رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 27-6-2018 له دوو رووداوی هاتووچۆدا كه یه‌كه‌میان له كاتژمێر 6ی سه‌ر له به‌یانی بوو له شه‌قامی زاویته له گوندی باجلور ئوتومبێلێك له جۆری (ئۆپڵ ئومێگا) وه‌رگه‌را و زیانی ماددی زور به‌ر ئوتومبێله‌كه كه‌وتووه.
رووداوی دووه‌میان له كاتژمێر 9:15 به‌یانی له شه‌قامی سه‌ره‌كی دهۆك – هه‌ولێر نزیك مزگه‌وتی (خوركێ) روویداوه كه زه‌ره‌ر و زیانی ماددی زۆری لێكه‌وته‌وه.
به‌شی هاتووچۆی دهۆك ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: له هه‌ردوو رووداوه‌كه‌دا جگه له زه‌ره‌ر و زیانی ماددی زۆر كه به‌ر ئوتومبێله‌كان كه‌وتوون پێنچ كه‌سیش بریندار بوون.
ئاماده كردن: نه‌سرین مزووری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.