Erbil 26°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 19:24

گه‌نجێک له‌ مردوو شۆرخانه‌ی مزگه‌وتێکی پێنجوێن خۆی خنکاند

هۆكاری خۆخنكاندنه‌كه‌ی نه‌زانراوه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ یه‌كێك له‌ مزگه‌وته‌كانی قه‌زای پێنجوێن گه‌نجێكی 17 ساڵان كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.

(م.ك.ع) له‌دایكبووی ساڵی 2001  ناوی ئه‌و گه‌نجه‌یه‌ كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ به‌شی مردووشۆرخانه‌ی یه‌كێك له‌ مزگه‌وته‌كانی قه‌زای پێنجوێن، خۆی هه‌ڵده‌واسێت و كۆتایی به‌ ژیانی خۆی دێنێت.

پۆلیسی شاره‌كه‌ش له‌ باره‌ی ڕووداوی خۆخنكاندنه‌كه‌ی ده‌ستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌ و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ڕووداوه‌كه‌ ڕێكخستووه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كانیش تا ئێستا هۆكاری خۆخنكاندنه‌كه‌ی نه‌زانراوه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.