Erbil 26°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 19:24

وەزارەتی په‌روه‌رده‌ کاتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌کانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی بڵاوکرده‌وه‌

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا
په‌روه‌رده‌ كاتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

وەزارەتی پەروەردە له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كاتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه‌:

ئەمڕۆ كاتژمێر 7ی ئێوارە، ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتی و وەزارییەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی ڕادەگەیێنرێت.

قوتابیان و خوێندکارانی خۆشەویست دەتوانن لە کۆتایی مەڕاسیمی ناساندن و ئاشکراکردنی یەکەمەکانی سەر ئاستی هەرێم، ئەنجامەکانیان لە ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە وەربگرنەوە.

لە هەرێمی كوردستان 234 هەزار‌ و 84 قوتابی تاقیكردنەوەی پۆلە كۆتاكانیان لە چوار هەزار و 295 هۆڵدا ئەنجامدا، لەو ژمارەیەشدا 120 هەزار و 120 یان قوتابی ئامادەییەكان ‌و 113 هەزار‌ و 964 یان قوتابی نۆی بنەڕەتی بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.