Erbil 26°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 19:26

به‌وێنه‌ له‌هه‌ولێر : پۆلیس ئه‌م سێ شوێنه‌ى داخست

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ سەربە قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئێواره‌ى ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 26 ى حوزه‌یرانى 2018 ،  سێ شوێن بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی تەندروستی و پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکان داخراون.

لێژنەی چاودێری و پشکنین بە سەرپەرشتی (نەبەز عبدالحمید)سەرۆکی لیژنە وقایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر پشکنینیان بۆ 22 شوێن لە ناو سەنتەری شاری هەولێر ئەنجام داوە، کە پێکهاتوون لە چێشتخانە، کارگەی شیرینەمەنی، کارگەی ماست و چەند کۆگایەکی هەلگرتنی خواردنەوە گازیەکان.

بەهۆی نەبوونی مۆڵەت و پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانی تەندروستییەوە سێ شوێن داخراون، کە بریتین لە کۆگایەکی گەورەی هەلگرتنی خواردنەوە گازیەکان ، کارگەیەکی ماست و مارکێتێک.

بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو سکاڵایانە دەکرێن، کە ئاراستەی لێژنەکانی قایمقامییەت دەکرێن.

POLICEPOLICEPOLICEPOLICE

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.