دوای 6 ڕۆژ له بێسه‌روشوێن بوونی گه‌نجێكی شارۆچكه‌ی ته‌قته‌ق به مردوویی ته‌رمه‌كه‌ی له نزیك گوندێك دۆزرایه‌وه.
(هه‌ڵكه‌وت سه‌ركه‌وت) ئه‌و گه‌نجه‌ی كه كاتژمێر 1ی دوای نیوه‌ڕۆی20/6/2018 له ماڵه‌وه ده‌چێته ده‌ره‌وه و و ئیتر ناگه‌ڕێته‌وه و بێسه‌روشوێن ده‌بێت، ئه‌و گه‌نجه دانشتوی گوندی (مه‌لا زیاد) ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی (ته‌ق ته‌ق)ه و پیشه‌ی كاسب بووه، دوێنێ له‌نزیك گوندی (گۆمه شین) ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.
به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس تا ئێستا هۆكاری مردنی ئه‌و گه‌نجه نه‌زانراوه و پۆلیس به‌مه‌به‌ستی پكشنین ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری شاری (هه‌ولێر) كردووه.
هه‌روه‌ها په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆلینه‌وه لێی به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.