Erbil 34°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 17:26

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هه‌رێم چەند بڕیارێکی دەرکرد

وەزارەتی خوێندنی باڵاى هه‌رێم ژمارەیەك بەش لە زانكۆكان دادەخات
کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی چەند بڕیارێكی دەركرد، كە گرنگترینیان پێداچوونەوەیە بە ساڵانەی خوێندنی زانكۆیی و پێداچوونەوە و داخستنی بەشە زانستیەكانی ئێواران لە زانكۆ حكومیی و ئەهلیەكان.

بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 26ی حوەزیرانی 2018، ئەنجومەنی وەزارەت كۆبووەوە و چەند بڕیارێكیدا.

لە بڕیارەكاندا هاتووە "پێداچونەوە بە ساڵنامەی خوێندن لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش پێشنیاری دەسپێكردنی  خوێندن لە 1ی ئەیلول كراوە".

هەروەها كاروبارەكانی شەش بەشی سەرەكی و لاوەكی لە دیوانی وەزارەتەكە بەئەلكیترۆنی كراوە، قۆناغی دووەمی سیستمەكانی دیكەش كاری لەسەر كراوە.

لە بەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا وردەكاری كاری لیژنەی پێداچوونەوە بە وەرگرتنی خوێندكاران كراوە و بۆ ئەمەش بڕیاردراوە كە لیژنەیەكی هەمیشەیی بۆ دانانی سیستمێك بۆ تاقیكردنەوەكانی سیستمی راستەوخۆیی زانكۆیی نیشتمانیی و دیاریكردنی رێژەی نمرەی تاقیكردنەوەكان و هەروەها جێبەجێكردنی سیستمی كریدیت بۆ وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ بۆ ساڵی خوێندنی (2018-2019) دیاریبكرێت.

لە بڕیارەكاندا ئاماژە بەوەشكراوە كە بۆ خوێندنی ئێواران، بەهیچ شێوەیەك چیتر خوێندكار لە بەشە زانستییەكان لە زانكۆ و پەیمانگە حكومی و تایبەتییەكان بۆ ئێواران وەرناگیرێن و دادەخرێن، هەروەها لیژنەیەك بۆ بەشەكانی زانستە مرۆڤایەتییەكان لە زانكۆ حكومی و تایبەتییەكان و پەیمانگە تایبەتییەكان پێكدێت، بەشێوەیەك ڕێژەی وەرگرتن لە ئێواران كەمبكاتەوە، لە بری ئەوە خوێندنی پارالێڵ زیاد بكرێ و لەمانگی (7)یشەوە لیژنەكە وردەكارییەكانی ئەو بڕیار و رێنماییانە دەردەكەن.

لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا باس لە بەخشینی بڕوانامەی دكتۆرای فەخری زانكۆی سلێمانی بۆ بیرمەندی فەرەنسی ئالان تۆرین كرا لەگەڵ بەخشینی بڕوانامەی دكتۆرای فەخری بە  ئیسماعیل بێشكچی  لەگەڵ پڕۆفیسۆر مستەفا زەڵمی  لەلایەن زانكۆی سەڵاحەددین پەسەندكرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.