كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 2018/6/26، په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (1)ى ئاساییی خولی به‌هاره، ساڵی پێنجه‌م له خولی پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌ى خوێنده‌وه كه له نۆ خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده‌كراوه، خاڵی دووه‌میش تایبه‌ت بوو به‌پرۆژه یاسای به‌ركاركردنی یاسای هه‌مواری بیسته‌می یاسای میلاكات ژماره 20ی ساڵی 1960 هه‌مواركراو، خاڵی سێیه‌میش بریتی بوو له گفتوگۆكردنی به‌پرۆژه یاسای به‌ركاركردنی یاسای نه‌هێشتنی بازرگانی به‌مرۆڤ ژماره 28ی ساڵی 2012 عیراق، خاڵی چواره‌می به‌رنامه‌ى كاریش بریتی بوو لهخوێندنهوهیخوێندنهوهى یه‌كه‌مى ئه‌م پڕۆژه یاسا و بڕیارانه‌ی خواره‌وه به‌پێى مادده‌ى (71) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 1992 هه‌مواركراو:
1- پڕۆژه یاساى به‌ركاركردنى یاساى ده‌سته‌به‌رى (تچمین) ژماره (31)ى ساڵى 2015 له هه‌رێمى كوردستان.
2- پڕۆژه یاساى ئه‌كادیمیاى زانستى سریانى له هه‌رێمى كوردستان.
3- پرۆژه یاسای به‌ركاركردن و هه‌مواركردن و جێبه‌جێكردنی یاسای نه‌هێشتنی بازرگانیكردن به مرۆڤ ژماره (28)ی ساڵی 2012ی عێراق له هه‌رێمی كوردستان.
4- پرۆژه یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی به‌سه‌ر دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم ژماره (2)ی ساڵی 2017.
5- پڕۆژه یاساى ئه‌نجوومه‌نى كاروبارى ئافره‌تان له هه‌رێمى كوردستان.
6- پڕۆژه یاساى هه‌مواركردنى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر ژماره (3)ى ساڵى 2006 له هه‌رێمی كوردستان.
7- پرۆژه بڕیاری به جینۆسـایدناســاندنی كاره‌سـاتی شنــگال.
پێنجه‌م: پێشچاوخستنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامى په‌رله‌مان به‌ڕێز (سعید محمد سعید) له لیژنه‌ى (مافی مرۆڤـ) و زیادكردنى به‌ڕێزیان بۆ سه‌ر (لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانى جینۆساید و زیندانیانى سیاسی) به‌پێى مادده‌ى (44) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان ژماره (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو
شه‌شه‌م: پێشچاوخستنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامى په‌رله‌مان به‌ڕێز (مسته‌فا ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د) له لیژنه‌ى (ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی) و زیادكردنى به‌ڕێزیان بۆ سه‌ر (لیژنه‌ى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو) به‌پێى مادده‌ى (44) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان ژماره (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
حه‌وته‌م: گفتوگۆكردنی پرۆژه‌ی پرۆژه یاسای (درێژكردنه‌وه‌ی كاركردن به یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره (3)ی ساڵی 2006 له هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی ماده‌كانی (72، 74و 75) له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1) ساڵی 1992ی هه‌موركراو.
هه‌شته‌م: گفتوگۆكردنی پرۆژه‌ی پرۆژه یاسای (هه‌مواری سێیه‌می یاسای پارێزه‌رایه‌تی ژماره (17) ساڵی 1999ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان) ، به‌پێی ماده‌كانی (72، 74و 75) له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1) ساڵی 1992ی هه‌موركراو.
نۆیه‌م: گفتوگۆكردنی پرۆژه‌ی پرۆژه یاسای (هه‌مواری چواره‌می یاسای سندوقی خانه‌نشینی پارێزه‌رایه‌تی ژماره (18)ی ساڵی 1999ی هه‌موواركراو له هه‌رێمی كوردستان) ، به‌پێی ماده‌كانی (72، 74و 75) له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1) ساڵی 1992ی هه‌موركراو.
له‌ده‌سپێكی دانیشتنه‌كه‌دا خاتوو بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان پوخته‌ی كاره‌كانی دانیشتنی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستانی خسته‌روو.
دواتر بهرلهخستنهرووی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه، د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ تێپه‌راندنی پرۆژه یاسای چاكسازی خانه‌نشینی و مووچه‌و ئیمتیازه‌كان رایگه‌یاند: دوای گێرانه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به‌گرنگییه‌وه كاری له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه كردوو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو لیژنه‌كانی یاسایی و دارایی په‌رله‌مانی كرد بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرتی هاوبه‌ش له‌باره‌ی ئه‌و مادده و برگانه‌ی كه تێبینیان له‌سه‌ر هه‌بووه.
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان راشیگه‌یاند: له‌ده‌رئه‌نجامی دووباره دارشتنه‌وه‌و رێكخستنه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی مادده‌و برگه‌كان، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمیشه‌وه چه‌ندین پێشنیاز‌و سه‌رنج هه‌م له‌رووی هونه‌ری و ته‌كنیكییه‌وه هه‌میش له‌باری دروستكردنی لێپرسراوییه‌تی ئابوورییه‌وه هاتنه‌پێشه‌وه‌و بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پرۆژه‌كه‌و وه‌رگرتنی رای كۆتایی حكومه‌تیش كه به‌تایبه‌تی پابه‌ندبوونی دارایی دروست ده‌كات: ئه‌وا پێویست ده‌كات كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان لیژنه‌كانی یاسایی و دارایی په‌رله‌مان و حكومه‌ت به‌رێوه‌بچێت و دواتر جارێكی دیكه بخرێته‌وه به‌رنامه‌ی كار بۆ تێپه‌راندن و په‌سندكردنی. جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه دواكه‌وتنی گفتوگۆكردنی پرۆژه‌كه زیاتر له‌رووی هونه‌ری و ته‌كنیكی و وه‌رگرتنی دوایین پێشنیازه‌كانی حكومه‌ته به‌هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نی ئابووری هه‌یه و په‌یوه‌ندی به‌هیچ بابه‌تێكی دیكه‌وه نییه.
دواتر به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه خاڵی یه‌كه‌م خرایه‌روو كه تایبه‌تبوو به گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده‌كراوه. لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان برگه‌و مادده‌كانی به‌شی شه‌شه‌می پڕۆژه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان خسته‌روو كه له 16 مادده پێكهاتبوون و له‌مادده‌ی 48 ه‌وه ده‌ست پێده‌كات و به‌مادده‌ی 63 كۆتاییان دێت و تایبه‌ت بوون به‌شێواز و سیستمی كاری په‌رله‌مانی. ئه‌و به‌شه‌ی په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان له‌دانیشتنه‌كانی پێشوو گفتوگۆیان لهبارهكرابوو، له‌سه‌ربنه‌مای پێشنیاز‌و تێبیینییهكانی په‌رله‌مانتاران، له‌لایه‌ن لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان چه‌ند مادده‌یه‌ك لێكدران و دارشتنهوهیان بۆ كرا‌و و دواتریش له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه برگهوماددهكانی بهجیاخرانه ده‌نگدانه‌وه سه‌رجه‌مییان په‌سندكران.
پاشان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆ و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان برگه‌و مادده‌كانی به‌شی حه‌وته‌می پڕۆژه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان خوێندرانه‌وه‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیشه‌وه ده‌رگای گفتوگۆ بۆ په‌رله‌مانتاران كرایه‌وه‌و په‌رله‌مانتارانیش تێبینی و بۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی برگه‌و مادده‌كانی ئه‌و به‌شه خسته‌روو كه‌تایبه‌تبوو بهووردهكارییهكانی ئه‌ركی چاودێری په‌رله‌مانی. بریاریشه له‌دانیشتنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مان ده‌نگدانی له‌سه‌ر بكرێت.
پاشان دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان به‌رده‌وامبوو بۆ ته‌واوكردنی به‌رنامه‌ی كار‌و خاڵی دووه‌م خرایه‌روو كه تایبه‌ت بوو به‌پرۆژه یاسای به‌ركاركردنی یاسای هه‌مواری بیسته‌می یاسای میلاكات ژماره 20ی ساڵی 1960 هه‌مواركراو، ئه‌م پرۆژه یاسایه‌ش له‌چوار مادده‌و هۆكاره‌كانی ده‌رچوون پێكهاتبوون و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆكراو برگه‌و ماددهكانیشی بهجیاخرانه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌كۆی ده‌نگ هه‌ر یه‌كه‌یان په‌سندكران. په‌سندكردنی پرۆژه یاساكه‌ش به‌كۆی ده‌نگ بوو.
خاڵی سێیه‌میش بریتی بوو له گفتوگۆكردنی به‌پرۆژه یاسای به‌ركاركردنی یاسای نه‌هێشتنی بازرگانی به‌مرۆڤ ژماره 28ی ساڵی 2012 عیراق، ئه‌م پرۆژه یاسایه‌ش له‌پێنج مادده‌و هۆكاره‌كانی ده‌رچوون پێكهاتبوون و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆكراو برگه‌و ماددهكانیشی بهجیاخرانه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌كۆی ده‌نگ هه‌ر یه‌كه‌یان په‌سندكران. په‌سندكردنی پرۆژه یاساكه‌ش به‌كۆی ده‌نگ بوو.
خاڵی چواره‌میش تایبه‌تبوو به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می حه‌وت پرۆژه یاسا‌و بریار، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆكراو سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش ئاراسته‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كردن بۆ ئه‌نجامدانی رێككاره یاساییه‌كانی.
خاڵه‌كانی پێنجه‌م و شه‌شه‌میش تایبه‌تبوو به پێشچاوخستنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامى په‌رله‌مان به‌ڕێز (محمد سعید) له لیژنه‌ى (مافی مرۆڤـ) و زیادكردنى به‌ڕێزیان بۆ سه‌ر (لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانى جینۆساید و زیندانیانى سیاسی) به‌پێى مادده‌ى (44) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان ژماره (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو
شه‌شه‌م: پێشچاوخستنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامى په‌رله‌مان به‌ڕێز (مسته‌فا ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د) له لیژنه‌ى (ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی) و زیادكردنى به‌ڕێزیان بۆ سه‌ر (لیژنه‌ى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو) به‌پێى مادده‌ى (44) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان ژماره (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو، به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.