سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌رگرى شارستانى خه‌بات به مالپه‌رى كوردستان تىڤی راگه‌یاند" ئێواره‌ى ئه‌مرۆ سێشه‌ممه گه‌نجێك بەناوی (ئه‌ركان محمود جادر) له دایك بووی سالى ١٩٩٩ ، كه به‌مه‌به‌ستی مه‌له‌كردن له‌نێو زێی گه‌وره له قه‌زای خه‌بات، به‌هۆی نه‌زانینی مه‌له‌كردنه‌وه خنكا.
دواتر تیمه‌كانى ژێرئاوى سه‌ربه به‌رێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى خه‌بات ده‌ستیان به گه‌ران كرد له‌ناو ئاودا به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى ناوبراو، به‌لام زیاتر له كاتژمێرێكه تاكو ئێستا ته‌رمه‌كه‌ى نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌پێى ئاماری به‌رگرى شارستانى خه‌بات ئه‌مسال به‌هۆى مه‌له‌كردنه‌وه له‌ناو رووبار‌ى گه‌وره (8) كه‌س خنكاون و گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.