نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر له نووسینگه‌ی پڕۆژه‌ی خانووی كۆرییه‌كان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پڕۆژه‌ی خاوه‌نی خانووه‌كان و تۆڕی هه‌ماهه‌نگی رێكخراوه ناحكومییه‌كان كۆبۆوه .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر به‌ڵێنی دا كه بۆ دوای جه‌ژنی قوربان ئه‌و 1000 خانووه‌ی كه ئاماده‌یه ، راده‌ستی خاوه‌نه‌كانی ده‌كرێته‌وه و ده‌توانن وه‌ك مافی خۆیان به‌كاری بێنن ، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش ره‌تكرایه‌وه كه گوایه له جیاتی خانووه‌كان زه‌وی له شوێنی دیكه وه‌ك قه‌ره‌بوو درێته‌وه ئه‌و سوودمه‌ندانی پڕۆژه‌ی ناوبراو .
پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند : دوای راوێژ‌و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانین ئاینده‌ی ئه‌و 4000 هه‌زار خانوه‌ی دیكه‌ش روون بكرێته‌وه و به دڵنیاییه‌وه وه‌ڵامی ئه‌و خه‌ڵكه ئاماده ده‌كرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.