شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتاری كورد له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك په‌یامێك ده‌دات بۆ ڕای گشتى له‌ژێر ناونیشانى تكایه فریاكه‌ون و هه‌ڵوێستان هه‌بێت ، ناوبراو ئاماژه به‌ڕه‌وشى ئێستاى سنوری قه‌زای داقوق و هێرشى تیرۆرستانى داعش بۆ سه‌ر گونده كورد نشینه‌كان و تایبه‌ت كاكه‌ییه‌كان ده‌دات
ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا
حزب و لایەنە سیاسییەکان جەماوەری بەشەرەفی کوردستان ئەمشەو بۆ چەندەمین جار لە ماوەی دوو مانگی رابردوو دیسان داعش هێرشی هێناوە بۆ سەر دانشتوانی گوندەکانی هەفتەغار لە باشوری داقوق بەو هۆیەشەوە تا ئێستا شەهیدێک بەناوی کازم حسێن و دوو بریندار هەیە ،ئەمە لەکاتێکدایە کە لەماوەی رابردوو چەندین هێرشی هاوشێوە بۆ سەر ناوچەی کاکەی و تاڵەبانی و داودە لەسنوری داقوق لە لایەن داعش ئەنجام دراوە بەو هۆیەوە تەنها لە ماوەی ٢ هەفتە زیاد لە ٢٠٠ ماڵی کورد ناوچەکەیان چۆڵ کرد و هەزاران خێزانی کورد لە ژێر هەرەشەی داعشن و بۆنی پلانێکی مەترسیدار دەکرێت بۆ چۆڵ کردنی ناوچەکە لە گوندنشینانی کورد ، حکومەتی عێراقیش هاوکاری تیرۆریستانە لەو بارەوە بە داماڵینی گوندە کورد نشینەکان لە چەک بۆ ئەوەی نەتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن ، لێرەوە وێرای نیگەرانیم لە بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی حزبە کوردستانییەکان لە ماوەی رابردوو ، لەهەمان کاتدا داوای دەست بەجێ کۆبونەوەی پارتە کوردستانییەکان و بڕیاری خۆپیشاندان و هەڵوێست وەرگرتنیان لێدەکەم لەسەر ئەو دۆخە نائاساییەی سەپێنراوە بەسەر ناوچەکە ، بێدەنگی و بێهەڵوێستیتان دەتانخاتە بەردەم بەرپرسیارێتییەکی گەورە و مێژووییەوە .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.