له‌دواى به‌شدارى كردن له كردنه‌وه‌ى فاكه‌ڵتى ده‌رمانسازى له‌زانكۆى ئیشك و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى تاقیگه و هۆڵه‌كانى خوێندن به‌یاوه‌رى سه‌رۆكى زانكۆ و مامۆستایان و خوێندكاران و قوتابیانى به‌شى فاكه‌ڵتى ده‌رمانسازى له زانكۆى ئیشق، (د.یوسف گۆران) وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى به‌شدارى هه‌شته‌مین خولى ده‌رچووانى زانكۆى ئیشكى كرد.
له‌میانه‌ى پێشكه‌ش كردنى وتارێكیشدا كه به‌و بۆنه‌یه پێشكه‌شى كرد، (د.یوسف گۆران) ڕایگه‌یاند: پێش ئێستا زۆربەى زانکۆکانى هه‌رێمى كوردستان لەڕیزبەندى زانکۆکانى جیهان نه‌بوو، ئێستا ته‌واوى زانكۆكانى كوردستان له‌نێو ڕیزبەندى زانکۆکانى جیهان، وتیشى ئێستا كێبركێى زانكۆكان له‌جیهان له‌سه‌ر دابین كردنى ئاینده‌ى خوێندكاره بۆ ئاماده‌كردنیان له‌بازاڕى كاردا.
ئه‌م وتانه‌ى (د.یوسف گۆران) وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌میانى به‌شدارى كردنى داهات، له هه‌شهته‌مین خولى ده‌رچووانى زانكۆى ئیشك كه ئێواره‌ى ڕۆژى دووشه‌ممه (25/6/2018) به ئاماده‌بوونى پارێزگارى هه‌ولێر و سه‌رۆكى زانكۆى ئیشك و ژماره‌یه‌ك له لێپرسراوانى حكومى و حزبى و خوێندكاران/قوتابیان و كه‌سوكارى خوێندكارانى ده‌رچووى به‌شه‌كانى زانكۆى ئیشك به‌ڕیوه‌چوو.
له ده‌ستپێكى وتاره‌كه‌یدا وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى به‌ناوى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى خوێندكاران/قوتابیانى زانكۆى ئیشك كرد به‌بۆنه‌ى ئه‌نجامدانى ئاهه‌نگى ده‌رچووان له خولى هه‌شته‌مى ئه‌م زانكۆیه، وتیشى: هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایى ئاراسته‌ى كه‌سوكارى خوێندكاران/قوتابیان و ستافى كارگێڕى و ده‌سته‌ى وانه‌بێژى زانكۆى ئیشك ده‌كه‌ین، بۆ هه‌وڵ و ماندووبوونیان له گه‌یاندنى په‌یامى زانستى و ئه‌كادیمى به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتووانه .
وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى وتیشى: ئێمه هیوایه‌كى باشمان به زانكۆى ئیشك هه‌بووه به‌تایبه‌ت له‌م دووساڵه‌ى دوایدا كه ده‌سته‌یه‌كى نوێ هاتووه و توانیویانه بەرەوپێشچونێکى باش بدەنە به‌ر ئه‌و زانكۆیه و كاركانیشیان له‌ڕووى زانستى و ئه‌كادیمى دیارن و هه‌وڵه‌كانیشیان به‌رده‌وامن، وتیشى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌م زانكۆیه توانیان په‌یوه‌ندیه‌كى باش له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه و ناوه‌وه له‌سه‌ر ئاستى كاره‌كانى زانكۆ دروست بكه‌ن، ڕاشیگه‌یاند: ئێمه له‌چوارچێوه‌ى رێنمایى و یاسكانى وه‌زاره‌ت هاوكارییان ده‌كه‌ین و هه‌نگاوه زانستییه‌كانیشیان به ئاراسته‌ى خزمه‌ت كردنى پڕۆسه‌ى خوێندن له كوردستان پشتیوانیان ده‌بین.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى وته‌كه‌یدا وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى وتى: یه‌كێك له‌و كێشانه‌ى دووچارى زانكۆكان ده‌بنه‌وه كێبڕكێى زانكۆییه له‌سه‌ر ئاستى پێشكه‌ش كردنى باشترین ئاستى خوێندن له‌چوارچێوه‌ى ڕینماییه و داهێنانه زانسنییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ش ووتى: پێویسته زانكۆكان خۆیان بێنه نێو ئه‌و كێبڕكێیه زانستیه جیهانیه، ئه‌گه‌ر زانكۆكان نه‌یه‌ن ئه‌وا دەزگا جیهینیەکان خۆیان وا ده‌كه‌ن زانكۆكانى هه‌رێم بكه‌ونه نێو ئه‌و پێشبڕكێیه،له‌و كاته‌شدا له‌ڕیزبه‌ندییه‌كانى كۆتایدا ده‌بن و ناكه‌ونه نێو پێشبڕكێیه‌كى زانستى به‌سوود، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا د.یوسف گۆران وتى: پێش زۆربەى زانکۆکانى هه‌رێمى كوردستان لەڕیزبەندى زانکۆکانى جیهان نه‌بوو، ئێستا ته‌واوى زانكۆكانى كوردستان له‌نێو ڕیزبەندى زانکۆکانى جیهان، وتیشى: ئێستا كێبركێى زانكۆكان له‌جیهان له‌سه‌ر دابینكردنى ئاینده‌ى خوێندكاره بۆ ئاماده‌كردنیان له‌بازاڕى كاردا.
له‌كۆتایی وته‌كانیشیدا د.یوسف گۆران وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى وتى:پیرۆزبایی له مامۆستایان و خوێندكارانى ده‌رچوى ئه‌م خوله ده‌كه‌م، هیوادارین به‌و زانسته‌ى كه له‌ماوه‌ى ساڵانى خوێندنیان به‌ده‌ستیان هێناوه خزمه‌تى هه‌رێمى كوردستانى پێبكه‌ن.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه د.ئیدریس هادى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌میندارانى زانكۆى ئیشك باسى له‌به‌شه‌كانى زانكۆكه و پێشكه‌وتنهكانى زانكۆكه له‌بوارى زانستى و ئه‌كادیمى و متمانه‌به‌خشین له‌چوارچٍوه‌ى سیاسه‌ت و به‌رنامه‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بۆ به‌ره‌و پێش بردنى ڕه‌وشى خوێندن له كوردستان كرد و سوپاسى وه‌یرى خوێندنى باڵا و وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاشى كرد بۆ ته‌واوى هاوكارى و پشتگیریه زانستییه‌كانى كه له‌و ماوه‌یه‌دا پێشكه‌شیان كردوون، د.ئیدریس هادى ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند كه هه‌نگاوه‌كانى زانكۆكه‌ى له‌بوارى زانستى و ئه‌كادیمى ناوه‌ستن و به‌رده‌وامیان ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى خوێندن له‌و زانكۆكیه بگه‌یه‌ننه ئاستى نێوده‌وڵه‌تى.
له خولى هه‌شته‌مى زانكۆى ئیشق بۆ ساڵى خوێندنى 2016-2017، 865 خوێنكار و قوتابى له 15 به‌ش بروانامه‌ى ده‌رچوونیان پێبه‌خشرا و له‌لایه‌ن (د. یوسف گۆران) وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى و (نه‌وزاد هادى) پارێزگارى هه‌ولێر و .ئیدریس هادى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌میندارانى زانكۆى ئیشك، خه‌ڵات و ڕێزلێنان به‌خشرایه یه‌ك و دووه‌م و سێیه‌مى ته‌واوى به‌شه‌كان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.