له راگه‌یاندراوێك كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان تیڤی كه‌وتووه، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌كه‌یه‌نێت: به‌هۆی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستوی له نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی له سه‌ر ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ده‌كرێت پله‌كانی گه‌رما روو له به‌رزبوونه‌وه بكات .
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی پێشبینی كرا‌و له هه‌ولێر 40 و له سلێمانی 41 و له دهۆك 40 و له كه‌ركوك 43 پله‌ی سه‌ددی ده‌بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.