Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 06:31

جه‌عفه‌ر ئێمینکی : نابێت چیتر کوردانى ئێزدی دووچاری ده‌رده‌سه‌رى و نه‌هامه‌تى و جینۆساید ببنه‌وه‌

كوردانی ئێزدی ده‌بێت ژیانێكی ئاسوودە لە كوردستان بەسەربەرن
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی بۆ مالپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئێواره‌ى ڕۆژى دووشەممە 25/6/2018 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و بە ئامادەبوونی " شێخ شامۆ" نوێنەری كوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی كوردستان، پێشوازیی لە ئەندام و راوێژكارانی ئەنجومەنی رۆحانی كوردانی ئێزدی كرد.


لە دیدارێكدا، نوێنەری میری ئێزدیان سوپاسی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانی كرد بۆ رەخساندی ئەم دەرفەتە و پوختەیەكی دەربارەی داواكارییەكانی كوردانی ئێزدی پێشكەشكرد، كە داوای كۆتا بۆ پێكهاتەی ئێزدیان لە پەرلەمانی كوردستان دەكەن.

جێگری سەرۆكی پەرلەمان ئەم داواكارییە بە داواكارییەكی ڕەوا لە قەڵەمدا و رایگەیاند كە پەرلەمانی كوردستان و لە رێگەی لێژنە پەیوەندیدارەكانییەوە لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەت بۆ پێكاتەی ئێزدی كە لە گەل ئەو قەبارەی قوربانیدانیان بگونجێت، هەروەها پشتیوانی پەرلەمانیشی دەربڕی بۆ هەر هەوڵێك كە لە بەرژەوەندی كوردانی ئێزدیدا بێت بۆ ئەوەی ژیانێكی ئاسوودە لە كوردستان بەسەربەردن و چیتر دووچاری دەردەسەری و نەهامەت و جینۆساید نەبنەوە. لە لایەن خۆشیانەوە ئەندامانی ئەنجومەنی رۆحانی كوردانی ئێزدی چەند تێبینی و پێشنیاریان لە رێگەی یادداشتنامەیەكدا ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كرد.

 

parlaman


شوان عه‌زیز


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.