به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 12:00ی شه‌وی ڕابردوو له گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینی شاری قه‌ڵادزێ هه‌وڵاتیه‌ك به‌ناوی ( س . ح . م) له‌دایك بووی ساڵی 2000 پیشه‌ی كاسب به ته‌زوی كاره‌با گیانی له‌ده‌ستدا.
ڕاشیگه‌یاندووه: پاش توێكاری بۆی ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه.
له ڕاگه‌ێنراوه‌كه‌دا هاتووه: به وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی ڕووداوه‌كه له‌كاتێكدا بووه ئه‌و هاوڵاتیه له ماڵی دراوسێكه‌یان سه‌رقاڵی شۆردنی ماتۆرسكیل بووه و له‌و كاته‌شدا ده‌ستی به‌ر ته‌زووی كاره‌با كه‌وتووه و به‌مه‌ش بۆته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی.
پۆلیسی ڕاپه‌رین ڕاشیگه‌یاند: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.