شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش له شارۆچكه‌ی ریاز و گوندی به‌شیرو چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه هێرشیان كرده سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدراڵی،له ئاكامدا 4 پۆلیسی فیدراڵی و3 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران و 7 دیكه‌ی حه‌شدی شه‌عبیش برینداربوون.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندروستی كه‌ركوك له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستانی تیڤی رایگه‌یاند: له شه‌ڕه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی شارۆچكه‌ی ریاز 4 پۆلیسی فیدراڵی كوژراون و 11 یانزه هاووڵاتی خه‌ڵكی ره‌شادیش برینداربوون.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: له‌شه‌ره‌كه‌ی گوندی به‌شیریش 3 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و 7 دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌ر شه‌وی رابردووش نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كۆماری له كه‌ركوك له حاڵه‌تی ئاماده‌باشی دابوون بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاو.
هه‌ڵو جه‌باری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.