ئهمرۆ سێشهممه 26 ى حوزهیرانى 2018 ، لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكی دهست مالپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، وهزارهتى تهندروستى لهڕۆژى جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکاندا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە بهم شێوهیه
دەقی راگەیەنراوەکەى تهندروستى
بە هۆشیاربوونەوە و هاوکاربوون ، بەرەنگاری ماددە هۆشبەرەکان دەبینەوە
بەگژداچونەوەی ئاڵوودەبوون ، ئەرکی هەمووانە
هاوڵاتیانی خۆشەویست ...
ئەمڕۆ ۲٦ ی حوزەیران ، ڕۆژی جیهانی بەرەنگابونەوەی ماددە هۆشبەرەکانە ، کە هۆکاری سەرەکی ئاڵوودە بوون و ماڵوێرانی و مەڕگی تاک و کۆمەڵگایە ، تیرۆرێکی لەسەرخۆ و گشتگیرە .
ئەمڕۆژە ، دەرفەتێکی جیهانیە بۆ بەئاگا هێنانەوەی تاک و کۆمەڵگا لە مەترسی و زیانەکانی ئاڵوودەبوون و هاوکاری و هەماهەنگی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆ بەگژداچونەوی ماددە هۆشبەرەکان .
توێژینەوەکان دەریانخستووە ، کە هەرزەکاران قوربانی سەرەکی ئەو ماددانەن و سەرەتای تێکەوتنی تاکە بەدونیای ڕەشی ئاڵوودەبوون ، بۆیە ئەرکی سەرەکی دایک و باک و بەخێوکەر دەزگا پەروەردەییەکان ، هۆشیارانە تر مامەڵە لەگەڵ ڕۆڵە هەرزەکارەکان بکەن و چاودێری و ڕێنوێیان بکەن ، سەرەتا پێوستەگوێ لە خواست و وویستەکانیان بگرین و هاوڕێ و هاوکاریان بین .
لە هەرێمی کوردستان ، هەوڵەکانی لێژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و دەزگا پەیوەندارەکانی تەندروستی و ئاسایش و پەروەردە و ئایینیەکان ، بەردەوامن بۆ ڕێگری لە تەشەنەسەندی ئاڵوودەبوون و کۆنتڕۆڵکردنی .
پێداچوونەوە بە یاسای ماددە هۆشبەرەکان کراووە و ئامادەکراووە بۆ جێ بەجێکردنی لە هەرێمی کوردستان لەپێناو توند کردنی ڕێوشوێنەکانی بەرەنگاربونەوە و بەهێزکردنی توانای دەزگاکانی بەرەنگاربونەوە وکۆنتڕۆڵ و چارسەری ئاڵوودەبوون و توند کردنی ڕێکارەکانی دەرمانی هۆشبەر و ماددە کیمیایە یاریدەدەرەکانی لە هەرێمی کوردستان .
بەردەوام دەبین لە ئەرک و هەوڵەکانمان بەهاوکاری و هەماهەنگی سەرجەم لایەنەپەیوەندارە حکومی و ناحکومیەکان لەپێناو ڕێگری و کۆنتڕوڵی ماددە هۆشبەرەکان لە کوردستان .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.