Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 08:44

رۆحانى: راده‌ستی فشاره‌کانى تڕه‌مپ نابین

رۆحانى: كرداره‌كانى تره‌مپ له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ به‌ " ترسناك و نایاسایى " وه‌سفكرد
رۆحانى: راده‌ستی فشاره‌كانى تڕه‌مپ نابین
کوردستان TV
100%

به‌ پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26ى حوزه‌یرانی 2018 حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆكى ئێران، له‌ ته‌له‌فزیۆنى ره‌سمى حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى له‌ په‌خشێكى راسته‌وخۆدا ده‌رباره‌ى كشانه‌وه‌ى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌لایه‌ن دۆنالد تڕه‌مپ له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ى نێوانیان، وتى ئێرانییه‌كان راده‌ستی فشاره‌كانى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران نابن، به‌رگرى ده‌كه‌ن له‌ سه‌ربه‌خۆیى و به‌هاى ئیسلامى بوونیان.

رۆحانى له‌ درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا كرداره‌كانى تره‌مپ له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ به‌ " ترسناك و نایاسایى " وه‌سفكرد، رۆحانى هه‌روه‌ها وتى ئه‌و كردارانه‌ى تڕه‌مپ ئازارى گه‌یاندووه‌ته‌ ئابڕووى ئه‌مریكا له‌ روانگه‌ و ناوبانگى جیهانییه‌وه‌.

جێى ئاماژه‌یه‌ رۆحانى له‌ په‌خشه‌ راسته‌وخۆكه‌دا جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ ئێران ده‌ستبه‌ردارى به‌رهه‌مهێنانى یۆڕانیۆم نابێت و وتى: ئێران مافى خۆیه‌تى به‌رهه‌مهینان و پیتاندنى یۆڕانیۆم بكات بۆ مه‌به‌ستى ئاشتیخوازى".


ئاماده‌كرن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.