له باره‌ی نه‌هێشتنی دیارده‌ی چه‌ك هه‌ڵگرتن به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌تیدا بۆ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ڕایگه‌یاند: ماوه‌یه‌كه هه‌ڵگرتنی چه‌ك بووه به دیارده‌و به‌هۆیشیه‌وه چه‌ند كه‌سێك له ماوه‌یه‌كی كورتدا بوونه قوربانی و ئه‌و دیارده‌یه، هه‌ربۆیه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایش هێزێكی هاوبه‌ش پێكهێندراوه كه له هه‌ر یه‌ك له پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان و پۆلیسی فریاكه‌وتن و هێزه‌كانی جموجۆڵی ئاسایش پێك دێن، كه كاریان ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه چه‌كی بێمۆله‌ت و ئۆتۆمبیلی جامڕه‌ش و ماتۆرسكیل و ئه‌و كه‌ره‌ستانه به‌كاردێنن، كه ده‌بنه هۆكاری زیان گه‌یاندن به هاوڵاتیان .
لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت بۆ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ڕاشیگه‌یاند: ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له بنبڕكردنی ئه‌و دیارده‌یه و هێزه‌كانمان له هه‌موو شه‌قام و بازار و كافتریا‌و شوێنه گشتییه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكه‌ین له ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری ئه‌و دیارده‌یه.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌موو ئه‌وانه‌ی چه‌كی بێمۆڵه‌ت هه‌ڵده‌گرن به پێی مادده‌ی 21ی چه‌ك ده‌ستگیر ده‌كرێن و ده‌ست به سه‌ر چه‌كه‌كانیاندا ده‌گیرێت و سزای زیندانی كردن به سه‌ریاندا ده‌سه‌پێت.
ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به مۆڵه‌ته‌وه چه‌ك هه‌ڵده‌گرن به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سانه‌ش كه مۆڵه‌تی چه‌كیان هه‌یه لێكۆلینه‌وه له‌سه‌ر مۆڵه‌ته‌كه‌یان ده‌كرێت ئه‌گه‌ر بێت و پێویست نه‌كات چه‌ك هه‌ڵبگرن ئه‌وا مۆڵه‌ته‌كه‌یان لێده‌سه‌ندرێته‌و و رێگه‌یان پێ‌نادرێت چه‌ك هه‌ڵبگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.