له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان، " به‌ختیار ئه‌حمه‌د" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاككردنه‌وه‌و پاراستنی ڕێگاوبانی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند: له ئێستادا له سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین به‌بڕی ٧٨ ملیاردینار پڕۆژه له بواری جێ به‌جێ كردندان و كه خۆی ده‌بینێته‌وه له چوار پڕۆژه‌ی گرنگ له بواری ڕێگاوبان.
ڕاشیگه‌یاند: پڕۆژی دووسایدی دووكان - چوارقوڕنه قۆناغی یه‌كه‌مه به‌جۆرێك كه ١٨ كم ڕێگای دووسایده و له چوارقوڕنه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تاوه‌كو هیزۆپ، كه بڕی( ٥٢) ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه و پڕۆژه‌كه ساڵی ٢٠١٤ كاركردن تێی دا وه‌ستا به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و خۆبه‌خشانه توانراوه كاره‌كان تیایدا ده‌ست پێ بكرێته‌وه له‌م ساڵ دا و له‌گه‌ڵیشی دا (5) پردی تیایدایه و له‌به‌رنامه‌شدایه له هیزۆپه‌وه تاوه‌كو كانی ماران هه‌ردوو سایده‌كه ته‌واو بكرێت.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: پڕۆژه‌ی دووسایدی حاجیاوا – سه‌روچاوه یه‌كێكی تره له‌و پڕۆژانه‌ی كه ئێستا كاركردن تیایدا ده‌ستیپێكردۆته‌وه و كه له مه‌فره‌قی چوارقوڕنه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات به‌ره‌و حاجیاوا به درێژایی( ٥ )كم و سایدێكی ته‌واو بووه و هه‌وڵێش ده‌درێت له‌م ساڵ دا سایدی دووه‌می پڕۆژه‌كه ته‌واو بكرێت ئه‌گه‌ر گرفتی دارایی نه‌یه‌ته‌ڕێ و پڕۆژه‌كه ته‌واو ده‌بێت و بڕی ١٠ ملیار دیناریشی بۆته‌رخان كراوه كه ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش یه‌كێك ده‌بێت له‌و پرۆژانه‌ی له دوای هاتنی قه‌یرانی دارایی ته‌واو بكرێت ئه‌گه‌رچی له ساڵانی ڕابردوو كاره‌كانی وه‌ستابوون به‌هۆی قه‌یرانی دارایی به‌ڵام توانرا كاره‌كانی ده‌ست پێ بكرێته‌وه.
به‌ختیار ئه‌حمه‌د بۆ سه‌ته‌لایتی كوردستان ڕاشیگه‌یاند: یه‌كێكیتر له پڕۆژه گرنگه‌كان دووسایدی ده‌ربه‌ند – ژاراوایه، كه قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌م پڕۆژه‌یه له دووبه‌ش پێك دێت، به‌شێكیان بریتی ده‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی شاخی ده‌ربه‌ندی ڕانیه و به‌شێكی تریان دروستكردنی ڕیگاكه به‌دووری ٣ كم كه به پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ و ستراتیجی داده‌نرێت، كه پێشتریش سه‌ره‌ڕای گرفتی دارایی گرفتی گۆڕانگاری هه‌بوو له پڕۆژه‌كه‌دا و ماوه‌یه‌كی زۆری ویست تاوه‌كو توانرا ئه‌و گۆڕانكاریانه په‌سند بكرێت.
ده‌رباره‌ی كاتی پرۆژه‌كانیش ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند: له‌مه‌ودوا هه‌وڵ ده‌درێت به‌شێوه‌یه‌كی خێراتر كاره‌كانی جێ به جێ بكرێت به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و جێگری سه‌رپه‌رشتیار بۆكاروباری هونه‌ری دڵنیایان داوه له‌باره‌ی بودجه‌وه. به‌مه‌ش ده‌توانرێت خێراتر كاره‌كان جێ به جێ بكرێت و به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌ی دانراوه ده‌بێت تاوه‌كو ١/١١/٢٠١٨ بڕینی شاخه‌كه ته‌واو ده‌بێت و ئه‌گه‌ریش گرفتی دارایی نه‌یه‌ته‌ڕێ له ١/٩/٢٠١٩ سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واو ده‌بن.
ڕاشیگه‌یاند: پڕۆژه‌ی چواره‌م بریتییه له پڕۆژه‌ی ڕێگای پڵنگان – وه‌رتێ یه‌كێكی تره له‌پڕۆژه‌كان و له‌ساڵی ٢٠١٤ ده‌ستپێكردووه و به‌هۆی قه‌یرانی دارایی كاره‌كانی وه‌ستابوون و له ئێستادا توانراوه كاره‌كانی ده‌ست پێبكرێته‌وه و له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕینه‌وه بڕی ٤ ملیاردیناری بۆ ته‌رخان كراوه و به‌شێكی باش له‌كاره‌كانی ته‌واو بووه و بڕیاره تاكۆتایی ئه‌م ساڵ سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واو ببێت.
ئاماده‌كردنی/شكۆ كه‌ناری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.