گوندى حه‌وت ته‌غار، له سێ ئاوایى (عه‌لى، دارا، مه‌نسور) پێكهاتووه و له دواى خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ر و كشانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه، ناوچه‌كه رووبه‌ڕووى مه‌ترسى په‌لامارى داعش بووه‌ته‌وه.
ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش چونه‌ته ناو گوندی حه‌فته‌غاری باشوری قه‌زای داقوق و له‌گه‌ڵ دانیشتوانی گونده‌كه رووبه‌ڕووبوونه‌وه روویدا و به‌هۆیه‌وه هاووڵاتییه‌ك شه‌هید بووه و دوو هاووڵاتی دیكه‌ش بریندار بوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئاگادار رایگەیاند ئەمشەو چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش بەسێ ئۆتۆمبێل هێرشیان كردووەتە سەر گوندی عەلی حەفتەغاری باشووری قەزای داقووق و تەقەیان لە گەنجێك كردووە، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی شه‌هیدبووه، شاهێده‌حاڵه‌كان له شوێنی رووداكه ده‌ڵێت دوو هاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوون.
چەند ڕۆژێكە چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە سنووری پارێزگای كەركووك دەستیان بەچالاكی كردووەتەوە، بەجۆرێك دەستیان بەسەر بەشێكی چیای حەمریندا گرتووە و هێزەكانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق نەیانتوانیوە وەكو پێویست رووبەروویان ببنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.