چوارده رۆژ له‌مه‌وبه‌ر مێرمنداڵێك كه‌وته نێو رووبار‌ى شانه‌ده‌ر، له‌ده‌ڤه‌رى مێرگه‌سۆر، دواى گه‌ڕانى به‌رده‌وامى تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ته‌رمه‌كه‌ى دۆزرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دواى 14 رۆژ له گیانله‌ده‌ستدانى، بەهاوکاری دانیشتوانى گوندنشینى ناوچه‌كه لە نزیک گوندی (قەسروک و خەلان بیاو) و تەرمی ئاسیا دۆزرایه‌وه.
دواى دۆزینه‌وه‌شى تیمه‌كانى فریاكه‌وتن، ته‌رمى ئاسیایان رەوانەی نەخۆشخانەی مێرگەسوور کرد و پاشان ته‌رمه‌كه بۆ ته‌واوكردنى رێككاره یاساییه‌كان و راپۆرتى پزیشكى دادى ره‌وانه‌ى سۆران كرا.
ئاسیا عه‌زیز ئه‌و كچه ته‌مه‌ن 11 ساڵه‌یه كه كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی رۆژی 12ی حوزه‌یرانی 2018، له كاتێكدا له‌گه‌ڵ برایه‌كی یاری كردبوو، كه‌وتبووه روباری شانه‌ده‌ری سه‌ر به قه‌زای مێرگه‌سور.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.