نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی هۆڵه‌ندای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی سیاسی و ئه‌منی و مرۆییی هه‌رێم پێشكه‌ش كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25/6/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له خاتوو سیگرید كاغ وه‌زیری بازرگانی و هاریكاریى په‌ره‌پێدانـی هۆڵه‌ندا و خاتوو بیرگیتا تازیلار به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی باكووری ئافریكا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و به‌ڕێز ماتیس وۆڵته‌ر باڵیۆز و جانێت ئه‌لبێردا كونسولی هۆڵه‌ندا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، شاندی میوان گرنگیی عێراق و هه‌رێمی كوردستانى بۆ هۆڵه‌ندا خسته ڕوو و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌یان بۆ هاوكاریكردنی داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاكاندا نیشان دا، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشییان له حكوومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ پێشوازیكردن و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی هۆڵه‌ندای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی سیاسی و ئه‌منی و مرۆییی هه‌رێم پێشكه‌ش كرد. به‌ڕێزیان هیوای خواست هۆڵه‌ندا له بوار جیاكاندا هاوكاریی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات به‌تایبه‌تی له‌و بوارانه‌ى خاوه‌ن ئه‌زموونێكی گه‌وره و به‌هێزه وه‌ك ئابووری و دارایی و كشتوكاڵ.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هۆڵه‌ندا كرا و له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانی ڕه‌وه‌ندی كوردی له هۆڵه‌ندا به‌رز نرخێنرا. تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق و كێشه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.