بەیانی ئەمڕۆ دووشەممه بوتێڵكی غاز لەناو ماڵێكدا له گه‌ره‌كى تەناهی له شاری دهۆك تەقییەوەو بەوهۆیەوە 6 كەس بە سەختی بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به كوردستان تیڤی راگه‌یاند" شەش هاولاتى به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى ئه‌و بۆتله غازه‌وه برینداربوون و دواتر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆك، كه هه‌موویان ئەندامی یەك خێزانن ، كە لە دایك و باوك و كچ و كوڕانى خێزانه‌كه پێكدێن.
ئاماژەی به‌وه‌شدا، بەهۆی داخرانی دەرگای ژوورەكانی ماڵەكە، غاز دزەی كردووەو لە ئەنجامی كەمبوونەوەی ئۆكسجین تەقیوەتەوە و بەشێكی چێشتخانەكەی ڕووخاندووەو بەوهۆیەوە رووداوه‌كه‌ى لێكه‌وتووته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.