مه‌سعود حه‌یده‌ر په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی دووباره ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست به‌كۆتا بێت، دواتر ره‌وانه‌ی دادگای باڵا‌و په‌رله‌مان ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ند بن، دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان دیاری ده‌كرێت، ئینجا سه‌رۆك كۆمار، بۆ ئه‌ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست پێویستی به‌سێ مانگ هه‌یه و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌كه‌وێته سه‌ره‌تایی ساڵی (2019).
مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌وه‌شی روون كردۆته‌وه، كه پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ كاتێكی زۆری پێویست ده‌بێت، به‌هۆی گۆرانكاری له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و رێژه‌ی كورسی لایه‌نه سیاسیه‌كان، به‌هۆی ئه‌م سیناریۆیانه‌وه ئه‌گه‌ری هه‌یه عێراق بكه‌وێته قۆناغێكی مه‌ترسیدار، چونكه هه‌ندێك له هێزه سیاسیه‌كان خاوه‌ن مێلیشاتی چه‌كدارن و ئه‌گه‌ری هه‌یه ركابه‌ری نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان بته‌قێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.