فه‌رمانگه‌ی كاروباری مینی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌زگای گشتی كاروباری مینی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر پرۆتۆكۆلیكیان واژوو كرد.
نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەهای 100 هەزار دۆلار کەلوپەل و پێداویستی بۆ دەزگای گشتی کاروباری مینی هەرێم کڕیوە.
سیراج بارزانی، سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین رایگەیاندووە ئەو پێداویستیانە ئەمڕۆ گەیشتوونەتە دەزگای مین، راشیگەیاندووە، ئەوان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان هەمیشە پەیوەندیان هەبووە بە تایبەتی بەشی کاروباری مین.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا سیراج بارزانی سه‌رۆكی گشتی ده‌زگای كاروباری مینی هه‌رێمی كوردستان و پێر لۆدهامه‌ر سه‌رۆكس فه‌رمانگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مین ڕێكخرابوو ناوه‌ڕۆكی پڕۆتۆكۆله‌كه‌یان بۆ میدیاكان ئاشكراكرد.
سیراج بارزانی ڕایگه‌یاند: ئه‌و جۆره هاوكاریانه هاوكار ده‌بن بۆ پاكردنه‌وه‌ی زه‌وی و كێڵگه به‌مین ڕێژكراوه‌كان، هه‌رچه‌نده دوای هاتنی تیرۆریستانی داعش ئه‌ركی ئه‌و ده‌زگایه قورس‌تر ببو، به‌ڵام له ئێستادا توانراوه ڕێژه‌یه‌كی زۆری له زه‌ویه مینرێژكراوه‌كان پاك بكرێته‌وه .
سیراج بارزانی ئەوەش وتووە، ئەو پێداویستیانە گەیشتوون ئامێری دۆزینەوەی بۆمب و دووربینی نەخشە و هەندێک ئامێری دیکەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کڕینی ئەو پێداویستیانە بە پاڵپشتی دارایی وڵاتی کەنەدا بووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە سەرباری ئەوەی ماوەی 27 ساڵە رژێمی سەدام لە هەرێم نەماوە، بەڵام هێشتا لە هەندێک شوێن ئەو مینانە ماون کە لەلایەن سوپای عیراقەوە چێنراون و هاوکات لە دوای شەڕی داعش‌یش سەدان مینی تر لە ناوچەکانی شەڕدا چێنراون کە هەمیشە مەترسین بۆ سەر هاوڵاتیان له ناوچەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.