به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى رایگه‌یاند، شوێنى مانه‌وه‌یان بۆ ئه‌و مێرمنداڵه دابینكردووه كه له گرته‌یه‌كى ڤیدۆیدا ده‌رده‌كه‌وێت و باس له‌وه ده‌كات، ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێكه له باخچه‌كان و گۆرستانهكانی شاری هه‌ولێردا ده‌مێنێته‌وه‌و ده‌خه‌وێت.
وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌ی بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی نێردراوه رایگه‌یاندووه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تایبه‌ت به‌كێشه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌ی له شاری هه‌ولێر بێ كه‌سه و شوێنی نییه له‌پارك ده‌خه‌وێت، وه‌ك وه‌زاره‌ت به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كه‌ی كراوه و ئێستا له خانه‌ی چاودێری منداڵانه له شاری هه‌ولێر و شوێنی بۆ كراوه‌ته‌وه.
له دوو رۆژی رابردوودا ڤیدیۆی مێرمنداڵێك له شاری هه‌ولێر بڵاوكرایه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه باوك و دایكی له ژیاندا نه‌ماون و هیچ شوێنێكیش نییه رووی تێبكات، ڤیدیۆكه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروستكرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.