له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (1)ی ئاساییی خولی به‌هاره رۆژی سێشه‌مه 2018/6/26 ده‌دات به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (20) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره (1)ى خولى به‌هاره‌ی ساڵی پێنجه‌م له خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له كاتژمێر (11)ى پێشنــــیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 26/6/2018 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
یه‌كه‌م: گفتوگۆكردنى (په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان) كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ى كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ ئاماده‌كراوه، به‌پێى بڕیارى ژماره (26)ى ساڵى 2014 و بڕگه‌ى (8) له مادده‌ى (په‌نجا و شه‌شه‌م)ى یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 1992 هه‌مواركراو و پاڵپشت به مادده‌ى (94)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
دووه‌م: گفتوگۆگردنی پڕۆژه یاسای (به‌ركاركردنی یاسای هه‌مواری بیسته‌می یاسای میلاكات ژماره /25/ی ساڵی 1960 هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی مادده‌كانی (72، 74و 75) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
سێیه‌م: گفتوگۆگردنی پڕۆژه یاسای (به‌ركاركردنی یاسای نه‌هێشتنی بازرگانیكردن به مرۆڤ ژماره (28)ی ساڵی 2012ی عراق له هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی مادده‌كانی (72، 74و 75) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
چواره‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌م پڕۆژه یاسا و بڕیارانه‌ی خواره‌وه به‌پێى مادده‌ى (71) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 1992 هه‌مواركراو:
1- پڕۆژه یاساى به‌ركاركردنى یاساى ده‌سته‌به‌رى (تچمین) ژماره (31)ى ساڵى 2015 له هه‌رێمى كوردستان.
2- پڕۆژه یاساى ئه‌كادیمیاى زانستى سریانى له هه‌رێمى كوردستان.
3- پرۆژه یاسای به‌ركاركردن و هه‌مواركردن و جێبه‌جێكردنی یاسای نه‌هێشتنی بازرگانیكردن به مرۆڤ ژماره (28)ی ساڵی 2012ی عێراق له هه‌رێمی كوردستان.
4- پرۆژه یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی به‌سه‌ر دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم ژماره (2)ی ساڵی 2017.
5- پڕۆژه یاساى ئه‌نجوومه‌نى كاروبارى ئافره‌تان له هه‌رێمى كوردستان.
6- پڕۆژه یاساى هه‌مواركردنى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر ژماره (3)ى ساڵى 2006 له هه‌رێمی كوردستان.
7- پرۆژه بڕیاری به جینۆسـایدناســاندنی كاره‌سـاتی شنــگال.
پێنجه‌م: پێشچاوخستنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامى په‌رله‌مان به‌ڕێز (سعید محمد سعید) له لیژنه‌ى (مافی مرۆڤـ) و زیادكردنى به‌ڕێزیان بۆ سه‌ر (لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانى جینۆساید و زیندانیانى سیاسی) به‌پێى مادده‌ى (44) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان ژماره (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو
شه‌شه‌م: پێشچاوخستنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامى په‌رله‌مان به‌ڕێز (مسته‌فا ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د) له لیژنه‌ى (ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی) و زیادكردنى به‌ڕێزیان بۆ سه‌ر (لیژنه‌ى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو) به‌پێى مادده‌ى (44) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان ژماره (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
حه‌وته‌م: گفتوگۆكردنی پرۆژه‌ی پرۆژه یاسای (درێژكردنه‌وه‌ی كاركردن به یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره (3)ی ساڵی 2006 له هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی ماده‌كانی (72، 74و 75) له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1) ساڵی 1992ی هه‌موركراو.
هه‌شته‌م: گفتوگۆكردنی پرۆژه‌ی پرۆژه یاسای (هه‌مواری سێیه‌می یاسای پارێزه‌رایه‌تی ژماره (17) ساڵی 1999ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان) ، به‌پێی ماده‌كانی (72، 74و 75) له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1) ساڵی 1992ی هه‌موركراو.
نۆیه‌م: گفتوگۆكردنی پرۆژه‌ی پرۆژه یاسای (هه‌مواری چواره‌می یاسای سندوقی خانه‌نشینی پارێزه‌رایه‌تی ژماره (18)ی ساڵی 1999ی هه‌موواركراو له هه‌رێمی كوردستان) ، به‌پێی ماده‌كانی (72، 74و 75) له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1) ساڵی 1992ی هه‌موركراو.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.