Erbil 25°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 07:23

جه‌بار یاوه‌ر : هیچ هێزێکى پێشمه‌رگه‌ نه‌چووه‌ته‌ ئه‌و شوێنانه‌ى که‌ حه‌شد چۆلى کردووه‌

له‌لێدوانى تایبه‌ت بۆ مالپه‌رى كوردستان تیڤى
کوردستان TV
100%


فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ،  له‌لێدوانى تایبه‌ت بۆ مالپه‌رى كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند ، له‌نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانى ئه‌مریكا و عێراقى هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك  ئه‌نجام نه‌دراوه‌ ، بۆڕێك كه‌وتن له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى كه‌له‌ئێستادا حه‌شدى شه‌عبی چۆلى ده‌كات  . 

جه‌بار یاوه‌ر ڕاشیگه‌یاند : هیچ هێزێكمان نه‌چوویته‌ ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌ حه‌شد له‌ئێستادا چۆلى كردووه‌ ، ناوبراو ڕاشیگه‌یاند بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ پێویستى به‌فه‌رمانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه‌ . 


جه‌بار یاوه‌ر ڕه‌تى ئه‌و هه‌واڵانه‌شى كرده‌وه‌ كه‌له‌میدیاكان باس له‌گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌حه‌شد و هێزه‌كانى عێراقى چۆلى ده‌كه‌ن ، ناوبراو سه‌ر له‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵانه‌ به‌ناڕاستى له‌قه‌ڵه‌م دا كه‌بڵاو بوونه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى كه‌له‌دوای شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ وه‌یاخود پێشووتر له‌لایه‌ن هێزه‌ میلیشیاكانى شیعه‌ و هێزه‌كانى دیكه‌ى عێراقیه‌وه‌ داگیر كرا 


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.