Erbil 25°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 07:23

بۆ یه‌که‌مجار ئه‌ندامێکی بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تیی به‌ریتانیا سه‌ردانی ئیسڕائیل ده‌کات

به‌ مه‌به‌ستی سه‌ردانێكی پێنج رۆژیی گه‌یشته‌ ئه‌م شاره‌
بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تیی به‌ریتانیا سه‌ردانی ئیسڕائیل ده‌كات
کوردستان TV
100%

شازاده‌ ولیام نه‌وه‌ی شاژنی به‌ریتانیا به‌ مه‌به‌ستی سه‌ردانێكی پێنج رۆژیی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، گه‌یشته‌ ئه‌ممانی پایته‌ختی ئورده‌ن و  له‌لایه‌ن حوسێن عه‌بدوڵڵا جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تی ئه‌م وڵاته‌وه‌ پێشوازیی لێكرا و دواتریش بڕیاره‌ به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمیی بڕواته‌ ئیسڕائیل.

دۆكی كامبریج كه‌ جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی به‌ریتانیایه‌، به‌م سه‌ردانه‌ی له‌ ئیسڕائیل ده‌بێته‌ یه‌كه‌م ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تیی به‌ریتانیا كه‌ به‌ سه‌ردانی فه‌رمی ده‌چێته‌ ئیسڕائیل، هه‌رچه‌نده‌ كه‌ زۆرێك له‌ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تیی له‌ سه‌ردانه‌ تایبه‌تییه‌كانی خۆیاندا سه‌ردانی ئه‌م وڵاته‌یان كردووه‌.

بڕیاره‌ شازاده‌ ولیام له‌م سه‌ردانه‌دا بۆ ئیسڕائیل دیدار له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل و مه‌حمود عه‌بباس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینیی ئه‌نجامبدات.

ئه‌م سه‌ردانه‌ هاوكاتیشه‌ له‌گه‌ڵ حه‌فتایه‌مین ساڵیادی دامه‌زرانی وڵاتی ئیسڕائیل و شازاده‌ به‌نیازه‌ سه‌ردانی مۆنۆمێنتی جیهانیی قوربانییانی هۆڵۆكۆست بكات و به‌ دانانی تاجه‌ گوڵینه‌ رێزی خۆی بنوێنێت.

ده‌وترێ ئه‌م سه‌ردانه‌ی شازاده‌ ولیام ده‌بێته‌ هۆی چاره‌سه‌ری سست بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسڕائیل و به‌ریتانیا كه‌ پێشووتر له‌نده‌ن سه‌باره‌ت به‌ فه‌ڵه‌ستین هه‌ڵوێستی لایه‌نگیرانه‌ی هه‌بووه‌.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.