گۆرانیبێژی ناسراوی هه‌رێمی كوردستان " په‌یوه‌ند جاف " خه‌ریكی ئاماده‌كردن و ته‌واوكردنی ئه‌لبوومێكی تازه‌یه له ژێر ناوی " بۆ گولێ " كه له 10 تراكی گۆرانی پێكهاتووه .
به‌شێك له گۆرانییه‌كانی نێو ئه‌م ئه‌لبوومه له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی ناسراو " زیاد ئه‌سعه‌د " ئاواز‌و تێكسته‌كه‌ی دانراوه كه هه‌موویان گۆرانی باش و تازه بابه‌تن ، ژماره‌یه‌كیش له گۆرانییه‌كانی له تێكستی شاعیری كۆچكردوو " شێركۆ بێكه‌س " ه و هه‌روه‌ها چه‌ند گۆرانییه‌كی فۆلكلۆریشی تیدا هه‌یه .
په‌یوه‌ند ئاشكرایده‌كات ، چوار گۆرانی له گۆرانییه تازه‌كانی نێو سیدییه‌كه‌ی كلیپ كردووه كه یه‌كێك له‌مانه له لایه‌ن ستافی كۆمپانیای " بابیلۆن " كاری به‌رهه‌مهێنانی بۆ كراوه ،هه‌رچی سێ كلیپه‌كه‌ی دیكه‌یه له لایه‌ن " بریار فه‌تاح " كاری وێنه‌گرتن و به‌رهه‌مهێنانی بۆ كراوه ، به‌ڵام له ئێستادا ته‌نیا دووان له‌م كارانه بڵاوكراونه‌ته‌وه ، به‌لام تا سیدییه‌كه‌ی بڵاونه‌كرێته‌وه دوو كلیپه‌كه‌ی دیكه بڵاوناكاته‌وه .
جێی باسه ، به هۆی بارودۆخی كوردستان كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م سدییه دواكه‌وتووه ، به‌ڵام هونه‌رمه‌ند "په‌یوه‌ند " هیوا ده‌خوازێت تا كۆتایی ئه‌مساڵ بڵاویبكاته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.