دوای ئه‌وه‌ی له وڵاتی مالیزیا ریژه‌ی ته‌لاق له ساڵی 2004 گه‌یشته له سه‌دا 32 ، حكومه‌تی ئه‌م وڵاته بیری له‌وه كرده‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه رێگا چاره‌یه‌ك بدۆزێته‌وه .
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه كارنه‌كاته سه‌ر ئابووری وڵاته‌كه‌ی ، سەرۆک وەزیرانی پێشووی مالیزیا (مهاتیر محمد) کە خۆی ئابوریناسێکی سەرکەوتوو بوو ، بیری کردەوە کە چیتر نابێت ئەم دیاردەیە پەرە بسێنێت .
ئەوە بوو دەستی کرد بە دانانی بیرۆکەی (مۆڵەتی هاوسەرگیری) ، واته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌چوونه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه پێویست بوو یه‌شداری خولێك بكه‌ن بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ کە گشت بوارەکانی ژیانی لە خۆ دەگرت .
ئەم بیرۆکەیە کاریگەریەکی باشی دروست کرد لەسەر کەم کردنەوەی ڕێژەی تەڵاق و دابه‌زینی بۆ له سه‌دا 7 ، هەر بۆیە تاوەکو ئێستاش مالیزیا یەکەم وڵاتە کە کەمترین ڕێژەی تەڵاق تیا ڕوو دەدات لەسەر ئاستی جیهان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.