سزا و پاداشت له هه‌ر بوارێكی كاركردن زۆر گرنگه بۆ مه‌یسه‌ر بوونی دادپه‌روه‌ری ، سه‌رۆكی كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به هۆی ئه‌وه‌ی كه فه‌رمانبه‌رێكی ته‌نیا سێ خولهك زووتر كاره‌كه‌ی به جێ هێشتووه، داوای لێبوردنی له موشته‌رییه‌كانی خۆی كرد.
فه‌رمانبه‌رێكی ته‌مه‌ن (64) ساڵه‌ی كۆمپانیایه‌كی بواری ئاو له شاری كۆبهی ڕۆژئاوای ژاپۆن ٣ خولهك زووتر له هاوكاره‌كانی بۆ خواردنی نیوه‌ڕۆ ڕۆیشتووه، به‌م هۆیه‌شه‌وه له لایه‌ن به‌رپرسانی كۆمپانیاكه‌وه غه‌رامه كراوه و مووچه‌كه‌ی كه‌م كراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.