Erbil 28°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 21:14

له‌جامى جیهانى 2018ى رووسیا ، مه‌کسیک سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر کۆریای باشوور تۆمار کرد

له‌كۆمه‌ڵه‌ى شه‌شه‌م
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه‌ 23 ى حوزه‌یرانى 2018 ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018 كه‌له‌وڵاتى رووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ،  له‌كۆمه‌ڵه‌ى شه‌شه‌مى جامه‌كه‌ هه‌ردوو  هه‌ڵبژارده‌ى مه‌كسیك و كۆریای باشوور روبه‌رووی یه‌ك  بوونه‌وه‌  .


مه‌كسیك یاریه‌كه‌ى له‌كۆریای باشوور برده‌وه‌ به‌ئه‌نجامى دووگۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك ، به‌براوه‌بوونى مه‌كسیك له‌و یاریه‌دا ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ له‌ڕیزبه‌ندى كۆمه‌ڵه‌كه‌ له‌پله‌ى یه‌كه‌م دایه‌ به‌ 6 خاڵ ، سه‌ركه‌وتنى بۆ قۆناغى داهاتوو مسۆگه‌ر كرد

كۆریای باشوور  دووچارى دووه‌م شكست هات له‌به‌شداری له‌مۆندیال رووسیا له‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ى خاوه‌ن هیچ خاڵێك نیه‌ ، به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر و بێ هیوا بووه‌ له‌سه‌ركه‌وتنى  بۆ قۆناغى  داهاتوو . 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.