كلیپه تازه‌كه‌ی گۆرانیبێژی ناسراوی جیهانی " سامی یوسف " له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له كه‌ناڵی یوتیوب ، هیچ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی له لای هه‌واداران و ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان دروستنه‌كرد .
دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له بێده‌نگی ، گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی جیهانی " سامی یوسف " كلیپێكی تازه‌ی ئایینی له ژێر ناوی " Happiness " بڵاوكرده‌وه ، ئه‌م كلیپه پێشوازییه‌كی باشی له لایه‌ن هه‌وادارانییه‌وه لێنه‌كرا و تاكو ئێستا نزیكه‌ی ته‌نیا 300 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه ، هۆكاری پێشوازینه‌كردنی ئه‌م به‌رهه‌مه له لایه خه‌ڵكه‌وه بۆ خودی هونه‌رمه‌ند خۆی ده‌گه‌رێته‌وه،چونكه وه‌ك به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌ی به ده‌نگ ئه‌م به‌رهه‌مه‌وه نه‌چوو له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌یدا .
سامی یوسف له وڵاتی به‌ریتانیا له ساڵی 1980 له دایك بووه و له بنه‌چه‌دا دایك‌و باوكی خه‌ڵكی ئازربایجانن ، ئه‌م گۆرانیبێژه به‌رده‌وام گۆرانی بۆ ئایینی ئیسلام گوتووه و تا ئێستا خاوه‌نی ژماره‌یكی زۆر له سروود و گۆرانی ئایینیه به چه‌ند زمانێكی جیاواز .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.