رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو رێكه‌وتی 28ی حوزه‌یران ، دوانزه‌مین فێستیڤاڵى شاعیرى عه‌ره‌ب " محه‌مه‌د مه‌هدى جه‌واهیرى" له به‌غدای پایته‌ختی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
گوته‌بێژى یه‌كێتى ئه‌دیبانى عه‌ره‌بى " عومه‌ر سه‌راى " ئاشكرایده‌كات ، لیژنه‌ى ئاماده‌كاریى فێستیڤاڵى جه‌واهیرى كاره‌كانى ته‌واو كردووه و له پێنجشه‌مى داهاتوو به ئاماده‌بوونى یه‌كێتى ئه‌دیبانى عه‌ره‌ب، فێستیڤاڵه‌كه له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، وتیشی له رۆژى سێشه‌م و چوارشه‌مى داهاتوو، كۆبوونه‌وه‌ى وه‌رزى یه‌كێتى ئه‌دیبانى عه‌ره‌ب به‌ڕێوه ده‌چێت.
دواى ته‌واوبوونى دوو رۆژى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش واته له رۆژی پێنجشه‌ممه دوانزه‌مین فیستڤاڵى شاعیرى ناسراوى عه‌ره‌ب " محه‌مه‌د مه‌هدی جه‌واهیری " ده‌ست پێ ده‌كات و رۆژی هه‌ینیش كۆتایی دێت ، وه‌ك رێزلێنانێكیش ئه‌م فێستیڤاڵه به ناوی " موزه‌فه‌ر نه‌واب " ده‌بێت .
ئه‌م شاعیره له شاری نه‌جه‌ف له ساڵی 1899 له دایك بووه و له ساڵی 1997 كۆچی دوایی كردووه ،ئه‌و شاعیره یه‌كێك بوو له دۆسته‌كانى كورد و چه‌ندان شیعرى له‌سه‌ر كورد و كوردستان نووسیوه ، جه‌واهیری له ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بیدا نازناوی " مه‌زنترین شاعیر" ی پێدراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.