دوای روخانی رژێم شای ئێران له ساڵی 1979چوونی ئافره‌تان بۆ ناو یاریگاكانی تۆپی پێ قه‌ده‌غه كرا بۆیه ئافره‌تانی ئێران خۆشحاڵی خۆیان ده‌رده‌بڕی له‌وه‌ی كه دوای 30 ساڵ رێگه‌یان ده‌درێ له ئێران بچنه نێو یاریگاكانی تۆپی پێ بۆ بینین یاری.
شایانی باسه ئه‌و بریاره‌ی حكومه‌تی ئێران له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌چوونی یاری نێوان ئیسپانیا و ئێران ، ده‌رگا بۆ بۆ ئافره‌ته‌كانیش كرایه‌وه تا بچنه ناو یاریگاكان له‌وێوه له رێگه‌ی شاشه‌كانه سه‌یری یارییه‌كه بكه‌ن.
به‌هۆی حه‌زی ئافره‌تانی ئێرانی چه‌ندجارێك حاڵه‌تی سه‌یروسه‌مه‌ره له نێو یاریگاكان ڕوویدا بۆنموونه له مانگی رابردوو دوو ئافره‌تی ئێرانی ، روخسار و شێوه‌ی خۆیان گۆڕی و واته خۆیان وه‌كو كوڕ لێ‌كرد بوو بۆ ئه‌وه‌ی بچنه نێو ئه‌و یاریگایه .
سه‌رچاوه/ بی بی سی
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.