به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن ژماره‌یك له زانایانی زانكۆی ئۆهایۆ له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه ، ده‌ركه‌وتووه كه كه‌سانی دیندار له كه‌سانی بێباوه‌ر زیاتر ده‌ژین و به گشتی كه‌سانی دیندار 4 ساڵ زیاتر له بێباوه‌ركان ده‌ژین .
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا هه‌زار و 500 كه‌س له 42 ویلایه‌تی ئه‌مریكا خراونه‌ته ژێر چاودێری و له شێوازی ژیان و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ته‌مه‌ندرێژی كۆلیوه‌ته‌وه ، ده‌ركه‌وتووه كه كه‌سانی دیندار به پێچه‌وانه‌ی بێباوه‌ره‌كان كه‌متر تووشی نیگه‌رانی و ئاڵووده‌بوون به نه‌رێت و خووی ناته‌ندروست ده‌بن .
رۆژنامه‌ی " ئیندیپێێندت "ی به‌ریتانی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاشكرایكردووه كه ئه‌وانه‌ی پابه‌ندن به ئاینێك زیاتر په‌یوه‌ستن به خێزان و خانه‌واده‌كانیان ، له هه‌مان كاتدا كه‌متر به دوای ئاره‌زوو و نه‌ریته خراپه‌كان ده‌كه‌ون كه له ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی باشبوونی باری ته‌ندروستیان و بۆیه دره‌نگتر له بێباوه‌ره‌كان ده‌مرن .
له كۆتاییدا له توێژنه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه كه په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه له نێوان ته‌مه‌ن درێژی و دینداری بوون هه‌یه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.