ئاسایشی ڕاپەرین ڕایگەیاند، چوار کەسیان بە حەبی هۆشبەرەوە دەستگیرکردووە، کە زیاتر لە هەزار و 388 پارچە حەبیان پێ بووە.
لە راگەیاندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەرین ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، لە درێژەی کارو چالاکییەکانی هێزەکانی بەرێوەبەرایەیتەکەیان و بەشی مادەی هۆشبەرەکان، دوای وەرگرتنی زانیاری دروست لە نزیک گوندی هیزۆپ لە سنوری ئیدارەی راپەرین لە ناو ئۆتۆمبێلی تایبەتدا چوار کەسیان بە حەبی هۆشبەرەوە دەستگیرکردووە.
ئەوەشی خستوهتەڕوو، ئەو چوار کەسه هەزار و 388 پارچەی حەبی (ترامادۆڵ)پان پێ بووە، لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەر بە پێی مادەی 14ی موخهدهرات راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.