به‌هۆی خراپی بارودۆخی ئه‌منی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری، هه‌زاران هاووڵاتی موسڵ و دەشتی نەینەوا ناگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و دەیانەوێت لە دهۆک و له كه‌مپه‌كان بمێننەوە.
هه‌زاران هاووڵاتی موسڵ، جارێكی‌تر ئاواره‌ی كه‌مپیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شاره‌كانی هه‌رێم ده‌بنه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی داعشدا به‌ره‌و ناوچه‌كانی خۆیان گه‌ڕانه‌وه.
زۆربەی ئاوارەی دەشتی نەینەوا لە پارێزگای دهۆک نیشتەجێن، نزیکەی 40 هەزار کەسیان کریستیانن.
به‌پێی ئاماره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه كۆچی پێچه‌وانه‌ی ئاواره‌كان له نه‌ینه‌واوه بۆ كه‌مپ و ناوچه‌كانی تر ده‌ستیپێكردووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان و دۆسیه‌ی ئه‌منی ناوچه كۆنتڕۆڵكراوه‌كانه‌وه.
دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حكومه‌تی هەرێمی کوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند له‌سه‌ره‌تای 2018وه تائێستا نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار كه‌س ئاواره‌كانی هه‌رێم بوونه‌ته‌وه له ناوچه كۆنتڕۆڵكراوه‌كانه‌وه، ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی “ململانێی تائیفی، بوونی میلیشیاکان و مەترسیی بوونی تیرۆریستان.
ژماره‌ی ته‌واوی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشته زیاتر له ملیۆنێك و 100 هه‌زار كه‌س، به رێژه‌ی له‌سه‌دا 32 دانیشتوانی هه‌رێمی زیادكردووه و به‌وته‌ی دیندار زێباری، خه‌رجی ساڵانه‌یان له‌سه‌ر حكومه‌ت نزیكه‌ی دوو ملیار دۆلاره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.