له سه‌رتاسه‌ری شارۆچكه‌ی خانه‌قین مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری راگه‌یه‌ندرا، داوای گه‌رانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر پێشمه‌رگه له‌م سنووره كشایه‌وه هێزه عێراقیه‌كان و میلیشیا شیعه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا گرت، له دوای ئه‌م ماوه‌یه كوشتن و رفاندن ڕوو له زیادبوونه.
ئه‌مڕۆ دانیشتوانى خانه‌قین مانیان گرت و شوێنكار و بازاریان داخستووه و نه‌چوونه‌ته سه‌ر كاره‌كانیان و هاووڵاتیان داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و ئاسایش ده‌كه‌ن بۆ ناوچه‌كانیان.
لەسەر داواکاری کۆمەڵێک چالاکڤان و کەسایەتی ناوچەکە و، وەکو ناڕەزایی بەرامبەر دۆخی ئەمنی و بۆ گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، ئەمڕۆ مانگرتنی سەرتاسەری لە خانەقین بەڕێوەچوو و سەرجەم دووکان و بارەگا حیزبی و حکومییەکان نەکرانەوە.
ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بەڕێککەوتن و هاوكارى لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکارى لایه‌نێكى كوردى، پەلاماری شارى کەرکووک و خورماتوو و خانەقینیان دا‌و دەستیان بە سەر ئه‌و ناوچانه‌دا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کرد‌و نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون ، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى چه‌ندین دوكان و خانووى هاووڵاتیانى كوردیان له‌و ناوچانه سووتاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.