Erbil 31°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 09:20

له‌ سەید سادق به‌هۆى ته‌قینى بتڵى غاز هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا

له‌راگه‌یاندراوى پۆلیس
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت ، ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌  21ی 6ی 2018 ، لە قەزای سەید سادق و لە ئەنجامی تەقینەوەی بتڵی غاز هاوڵاتییەك گیانی لەدەستدا و كەسێكیش بریندار بوو .

دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمی هاوڵاتییەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كرا و بریندارەكەش ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا .
بەپێی زانیارییەكانی پۆلیس لە ئەنجامی تێكردنەوەی غاز و تەقینەوەی بتڵەكەی ،  هاوڵاتی ( ن ، ك ، م ) لەدایكبووی 1988 گیانی لەدەستدا و كەسێكیش بریندار بوو .
لە ئێستاشدا لە لایەن بنكەی پۆلیسی حەسارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە .

 

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.