لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى بۆ مالپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه ، قایمقامیه‌تى قه‌زارى ناوه‌ندى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه ڕێکەوتی 21/6/2018 لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ، بە سەرپەرشتی (نەبەز عبدالحمید) قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر و سەرۆکی لێژنە ، بەدواداچوون بۆ 22 گۆشت فرۆش ئەنجام درا لەناو شاری هەولێر لەسەر سکاڵای هاولاتیان ،مەبەست لەم سەردانانەی لیژنەی پشکنین بەدواداچوونە بۆ دلنیابوون لەهەبوونی ڕێنماییەکان وهەبوونی مۆلەت وکارتی تەندروستی وچاودێری کردنی نرخ بوو ئەو شوێنانەی پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری وچاودێری بازرگانی نەبوون(7) شوێنی گۆشت فرۆش داخران کاردانەوەی یاساییان بەرامبەر دەکرێت ..
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.