Erbil 17°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 05:25

میسى ته‌نیا بردنه‌وه‌ چاره‌سه‌ره‌ له‌یاریه‌که‌ی ئه‌مڕۆمان له‌به‌رامبه‌ر کڕواتیا

له‌دووه‌م یاریان
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌  كاتژمێر 9:00 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر ، له‌یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018  كه‌له‌وڵاتى رووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ،  له‌دووه‌م یاریان له‌كۆمه‌له‌كه‌یان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین و كرواتیا رووبه‌رووی یه‌ك ده‌بنه‌وه‌

به‌ر له‌یاریه‌كه‌ میسی و هاوڕێیانى له‌هه‌ڵبژارده‌دا ڕایده‌گه‌یه‌نن ، ته‌نیا براوه‌بوون له‌یاریه‌كه‌  ى ئه‌مرۆدا چاره‌سه‌ره‌ بۆ ئه‌رجه‌نتین له‌پێناو نزیك بوونه‌وه‌ و په‌ڕینه‌وه‌ بۆ قۆناغى 16ى داهاتوو . 


ئه‌رجه‌نتین له‌یاری پێشووى له‌به‌رامبه‌ر ئایسله‌ندا دووچارى یه‌كسان بوون هات به‌ئه‌نجامى گۆلێك بۆ هه‌ردوولا ، بۆیه‌ له‌یاریه‌كه‌ى ئه‌مرۆدا له‌ژێر فشارێكى گه‌وره‌دایه‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ ته‌نیا براوه‌بوون بۆی سوودى ده‌بێت بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ . 

له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ى كڕواتیا یاری پێشوى سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌به‌ده‌ست هێنانى سێ خاڵى یاریه‌كه‌ و له‌ئێستادا له‌ریزبه‌ندى كۆمه‌ڵه‌كه‌دا له‌پله‌ى یه‌كه‌م دایه‌ ، ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ش ئامانجیه‌تى له‌یاری ئه‌مرۆدا بتوانێ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت له‌پێناو په‌ڕینه‌وه‌ى بۆ قۆناغى داهاتوو 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.