له خۆپیشاندانێكدا داوای گه‌رانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه بۆ دابینكردنی ئارامی قه‌زای خانه‌قین ده‌كرێت.
سه‌میر محه‌مه‌د نور، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خانه‌قین ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه21-6-2018 به سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاندووه: چالاكوانانی بواری كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی خۆپیشاندانێكی ئاشتییانه‌یان ده‌ست پێ كردووه‌و دوكانه‌كانی نێو قه‌زاكه‌ش به‌وهۆیه‌وه داخراون.
هه‌روه‌ها گوتی: خۆپیشانده‌ران داوای به‌هێزكردنی لایه‌نه ئه‌منییه‌كان و گه‌رانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه بۆ دابینكردنی ئارامی قه‌زاكه ده‌كه‌ن.
گوتیشی: مانگرتنه‌كه تا 12ی نیوه‌رۆ به‌رده‌وام ده‌بێت و نامه‌یه‌كه بۆ حكومه‌ت له پێناو چاره‌سه‌ركردنی بارودۆخی ئاسایشی خانه‌قین.
جه‌ختیشیكرده‌وه كه مانگرتنه‌كه كاری نه‌كردۆته سه‌ر كاروباری دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.