سوپای یه‌مه‌ن رایدهگهێنێت، ھێزه‌كانیان نۆ چه‌كداری حووسییان له باكووری ئه‌و وڵاته كوشتووه و چواری دیكه‌شیان ده‌ستگیركردووه.
سوپای یه‌مه‌ن له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ، ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سوپای یه‌مه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له به‌ری مه‌سلوب سه‌ربه پارێزگای جه‌وف باكووری ئه‌و وڵاته و نزیك سنووری سعوودیه، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان ھێزه‌كانی سوپا و چه‌كدارانی حووسی روویداوه.
به پێی به‌یاننامه‌كه له میانی شه‌ڕ و پێكدادانهكهدا، نۆ چه‌كداری حووسی كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ھاتووه كه ھه‌ر له میانی شه‌ڕ و پێكدادانهكهدا، ھێزه‌كانی سوپای یه‌مه‌ن چوار چه‌كداری حووسییان ده‌ستگیركردووه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سوپای یه‌مه‌ن راشیگه‌یاندووه كه له لایه‌كی دیكه‌وه له به‌ری مزوییه له شاری متون سه‌ربه پارێزگای جه‌وف شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان سوپا و چه‌كدارانی حووسی روویداوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه له میانی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كاندا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ھاوپه‌یمانییه‌تی عه‌ره‌بی به رابه‌رایه‌تی سعوودیه، گردبوونه‌وه و حه‌شارگه‌كانی چه‌كدارانی حووسییان له ھه‌ردوو به‌ری مه‌سلوب و متون بۆردومان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.