Erbil 25°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 03:35

لە جامى جیهانى 2018ى ڕووسیا، ئۆرۆگوای سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر سعودیه‌ تۆمارکرد

رووسیا و ئۆرۆگوای سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغى 16 ى داهاتوو
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى رۆژى چوارشه‌ممه‌  20 ى حوزه‌یرانى 2018 ، له‌یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018 كه‌له‌وڵاتى ڕووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، له‌كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌مى جامه‌كه‌  له‌دووه‌م یاریان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى  ئۆرۆگوای و سعودیه‌ رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌ 

ئۆرۆگوای توانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى سعودیه‌ به‌گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر ، گۆله‌كه‌ش له‌ڕێگاى یاریزان لویس سوارێزه‌وه‌ تۆمار كرا له‌خوله‌كى  23ى تایمى یه‌كه‌مى یاریه‌كه‌ 


له‌كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌مى جامى جیهانى 2018 ، هه‌ریه‌ك له‌هه‌ڵبژارده‌كانى  رووسیا و ئۆرۆگوای سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغى 16 ى جامه‌كه‌ ، میسر و سعودیه‌ به‌هۆى دوو دۆڕان و ئه‌نجامى خراپیان له‌یاریه‌كانیان له‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ دووچاری ئه‌و شكسته‌ هاتن كه‌دواجار ماڵئاواییان له‌جامی جیهانى 2018 كرد و بێ هیوا بوون له‌سه‌ركه‌وتنیان بۆ قۆناغى داهاتوو 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.