Erbil 25°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 03:36

به‌فه‌رمى ریال مه‌درید گۆلپارێزێکى کڕی

وه‌رزى داهاتوو له‌گه‌ل ریال مه‌درید به‌شدار ده‌بێت
کوردستان TV
100%


ڕۆژنامه‌ى ماركاى ئیسپانى نزیك له‌یانه‌ى ریال مه‌درید ڕایده‌گه‌یه‌نێت ،  ریال به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى  ئەندریا لۆنین گۆڵپارێزه‌ لاوه‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى ئۆكرانیاى كڕی 

ڕۆژنامه‌كه‌ ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت ،  ئه‌ندریا لۆنین ته‌مه‌ن 19 ساڵه‌ و باڵاى مه‌ترێك و 91 سم ، ناوبراو له‌ئێستادا له‌گه‌ل هه‌ڵبژارده‌ى لاوان ئۆكرانیا ئاستێكى به‌رز نیشانده‌دات ، ئه‌وه‌ش هۆكارێك بووه‌ له‌وه‌ى ریال مه‌درید گرێبه‌ستى له‌گه‌لى ئه‌نجام بدات و بیگوازێته‌وه‌ ڕیزه‌كانى یانه‌ .  

ماركا ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،  ئەندریا لۆنین له‌  وەرزی داھاتوو 2018 - 2019  وەک گۆڵپارێزى  سێیەمی تیپی یەکەمی ریاڵ بەشدار ده‌بێت 

له‌كۆتادا ماركا ڕایده‌گه‌یه‌نێت ریال ئه‌م گۆلپارێزه‌ى  بە بڕی ٨ملیۆن و نیو کریووە

golparez

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.