Erbil 25°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 03:25

به‌نزینی خراپ هاووڵاتیانی سلێمانی تووشی شێرپه‌نجه‌ ده‌کات

ئه‌ندامێكی پارێزگای سلێمانی تووشی هه‌ڕه‌شه‌ لێكردن بۆته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

له‌ چه‌ند شوێنێكی سلێمانی به‌نزینی كوالێتی خراپ تێكه‌ڵی به‌نزینی دیكه‌ ده‌كرێت و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ ده‌كرێن بۆ چاودێری و چاره‌سه‌ركردن.

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ دیوانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ووزه‌ و سووته‌مه‌نی له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب له‌ باره‌ی بوونی به‌نزینی كوالێتی خراپ و تێكه‌ڵكردنی چه‌ند جۆرێكی به‌نزینی خراپ روونكردنه‌وه‌ی دا.

محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب گوتی:  به‌پێی ئه‌و به‌دواداچوونه‌ی بۆ سووته‌مه‌نی و به‌نزین كردوومانه‌ له‌ شاری سلێمانی له‌ چه‌ندین شوێندا له‌ لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه‌ به‌نزین تێكه‌ڵ ده‌كرێت و ئه‌و به‌نزینه‌ی كه‌ ده‌درێته‌ هاووڵاتییان جۆرێكی زۆر خراپه‌.

ئه‌و گوتیشی: تێكه‌ڵكردنی به‌نزین له‌ لایه‌ن كۆمپانیا و كه‌سانێكه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ هیچ شاره‌زاییه‌كیان نییه‌ له‌ بواره‌كه‌دا و به‌ شێوه‌یه‌كی عه‌شوائی كاره‌كه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش زیانی گه‌وره‌ی به‌دواوه‌ ده‌بێت له‌سه‌ر ژینگه‌ و ته‌ندروستی هاووڵاتییان و ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ش كه‌ ئه‌و جۆره‌ به‌نزینه‌یان تێده‌كرێت.

ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، داوای له‌ داواكاری گشتی و پارێزگار و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كرد له‌و كاره‌ بێده‌نگ نه‌بن و سزای ئه‌و كه‌سانه‌ بده‌ن كه‌ ئه‌و كارانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

به‌ گوته‌ی محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب، ته‌نها له‌ناو شاری سلێمانی زیاتر له‌ 50 شوێنی عه‌مباركردنی ئه‌و جۆره‌ سووته‌مه‌نیانه‌ هه‌یه‌ و له‌ میانی به‌دواداچوونی ئه‌و كێشه‌یه‌ و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌و جێگایانه‌شدا رووبه‌ڕووی كێشه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ لێكردن بووه‌ته‌وه‌.

محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌ هۆی خراپی جۆری به‌نزین و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ژینگه‌ و ته‌ندروستی هاووڵاتییانه‌وه‌، ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌ ئاشكرا دیاره‌ و ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ ده‌كرێن بۆ چاودێری و چاره‌سه‌ركردن.

سه‌رچاوه‌: ئه‌نادۆڵۆ

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.